ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دەستیان لەکار کێشایەوە

ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر وازهێنانی خۆیان لە حزبەکەیان راگەیاند.

شەوی رابردوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك بەرپرس و ئەندامی ئافرەت له‌ کۆمەڵی ئیسلامی له‌ ئەنجومەنی دەشتی هەولێری سەر بە مەڵبەندی 11ی دەوروبەر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند و ئاماژەیان بەوە کرد "ئێمە وەک بەشێک لە ئەندامانی سنوری هەولێر، لەبەرامبەر ئەو بێ باکی و بێ منەتییەی کە سەرکردایەتی کۆمەڵ بەرامبەر ئەو کادیرە ماندوونەناسانە نواندویەتی و دەیان  کەس دەست لەکاردەکێشتەوە، کەچی کەس خۆی لێ ناکات بەخاوەن".

دەشلین" هەر بۆیە ئێمەش نامانەوێت بە لایەنی کەم ببین بە بەشێک لەو بێدەنگییە، لەمڕۆوه‌ دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان لە هەر کارێکی حزبی و رێکخراوەیی لە کۆمەلی ئیسلامی ڕادەگەیەنین". 

ئه‌و به‌رپرس و كادیرانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان کە دەستیان لە کارکێشاوەتەوە بریتین لە (شیرین حکیم عبدالله کارگێر ئەنجومەن، شیما رشاد احمد کارگێر ئەنجومەن، زینب رسول بابکر  ‌کارگێر ئەنجومەن، ژیان حسن محمد ‌ ئەندام ئەنجومەن، کەوسەر حکیم عبدالله ئەندام ئەنجومەن، شەهێن سمایل نبی ئەندام ئەنجومەن، مهابات رزا توفیق ئەندام ئەنجومەن).



AM:09:40:29/05/2019