مەکتەبی سیاسیی پارتی بەسەرپەرشتی بارزانی کۆدەبێتەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین رەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ئایاری2019 بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە کۆببێتەوەو تاوتوێی رەوشی هەرێمی کوردستان و قۆناخەکانی داهاتووی پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنەکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە  29ی ئایاری2019 ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووەوەو داوای "هاوئاهەنگی و تەبایی" لە پارتی کرد.

رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت، بەڵام بەپێچەوانەی رێککەوتنی واژۆکراویان لەگەڵ پارتی، فراکسیۆنی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکەی کرد و دەنگیان بە بەربژێری پارتی کە نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەدا.



AM:10:20:30/05/2019