لەهەولێر دایکێک پێنج منداڵی بوو

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پاری تایبه‌ت، لە شاری هەولێر دایکێک پێنج منداڵی بوو، بەڵام تەندروستی دایکەکە ناجێگیرە.

رۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩، نه‌خۆشخانه‌ی پار-ی تایبەت لە شاری هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "بە خۆشحاڵیەوە لە نەخۆشخانەی پار، بە سەرپەرشتی د. دیدەن رەمزی، پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و د. فوئاد ئەحمەد، پزیشکی پسپۆری سڕکەر و د. مەحمود محەمەد، پزیشکی پسپۆری منداڵان، دایکێک پێنج منداڵی بە یەک سک بوو".

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"لە ئێستادا منداڵه‌كان لە بەشی منداڵە ناکامەکانی نەخۆشخانەی پار لە ژێر چاودێریدان، تەندروستی دایکیان كه‌مێك نا جێگیرە"



PM:01:07:30/05/2019