لاهور شێخ جەنگی هەڕەشەی توند لەوانە دەکات کە یەکێتی بە خیانەتکار ناودەبەن

لە مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی لە شاری کەرکوک پەیامێکی هەڕەشەی راگەیاند.

ئەمڕۆ 1ی حوزەیران، لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان  لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند" پشوودرێژی یه‌كێتیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ له‌كه‌ركوك هه‌یه‌ ته‌نها له‌پێناوی ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه‌ بوه‌، به‌ڵام خه‌ریكه‌ پشوو درێژیمان كۆتایی دێت".

په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان كردو ئاشكرایكرد، فرمێسكی تیمساحی له‌دوره‌وه‌ بۆ كه‌ركوك نه‌ڕێژن، ئه‌وانه‌شی به‌بێ به‌ڵگه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن و یه‌كێتیی به‌خیانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، پێڵاوی منداڵێكی كه‌ركوكی به‌ڕویاندا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌.

لاهور شێخ جەنگی وتیشی" داوام لە دەسەڵاتدارانی بەغدا هەیە سنورێک بۆ ئەو رەفتارانە دابنێن کە بەرامبەر کوردنیشان و جوتیارەکانی ئەم ناوچە ئەنجامدەدرێت و بوەستن لێرەدا، ئەگەر کەس مێژوی یەکێتی نەخوێندوەتەوە ئەوا یەکێتی ئەو یەکێتییە بو کە لە یەککاتدا روبەڕوی تورکیا و ئێران و حکومەتی فاشیست بوەوە، ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەردەوام بێت یەکێتیش ئەو ئارامییەی نامێنێت". 

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی داواكارییه‌كی‌ به‌په‌له‌شی‌ ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كرد و داوایكرد "به‌په‌له‌ كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكات".




PM:01:15:01/06/2019