کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات و ئەو حزبە جەخت لە یەک پاکێجی پرسەکانی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا دەکاتەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان له‌سلێمانی كۆبوه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت کراوەتەوە له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری یه‌كێتی یەک پاكێجی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كرد.