تونێلى دەربەندیخان دادەخرێت

هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ تونێلى دەربەندیخان بۆ ماوەى حەوت کاتژمێر دادەخرێت و بەو هۆیەوە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی حاڵەتێکی لەناکاو و بچڕانی هێڵی کارەبای  ٣٣ و ١١ لە ناو تونێلی دەربەندیخاندا و بەو هۆیەوە کارەبای گوندەکانی وارماوا و قەزای شارەزوور بچڕاوە لەلایەن تیمە کانی کارەبای دەربەندیخان و شارەزور بەسەرپەرشتی کارەبای سلێمانی هەڵدەستن بەچاککردنەوەی ئەو هێڵانە بۆ ئەو مەبەستە لە کاتژمێر  ٥:۰۰  ی ئێوارە بۆ ۱۲ ی شەو تونێل دادەخرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە،هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە سەرشاخ بۆئەوەی گرفت و لەمپەر لەسەر شاخ دروست نەبێت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کەباریان پێیە لەو ماوەدا ڕادەگیرێن لە بەردەم تونێل تاوەکو تونێل دەکرێتەوە .

ڕاشیگەیاندووە، تیمەکانی کارەباش هەوڵی جدی دەدەن بۆئەوەی کەمتر لەوکاتە کارەکانیان تەواو بکەن و زووتر تونێل بکرێتەوە



PM:02:39:03/06/2019