له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3ی حوزەیرانی2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆماری عیراق ئه‌نجام دا و دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی که ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه که پێویسته هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له ئاڵۆزییه‌کان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو سه‌رۆککۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان له قۆناغی داهاتوودا دووپاتکرده‌وه و پیرۆزباییی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان له یهکدیکرد و هیوایان خواست که ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان.