ڤیدیۆ..رووی دووەمی ئاهەنگی لەدایکبوونی شێرەکەی دهۆک ئاشکرابوو
بزانە چی لێدەکەن..؟

کەناڵی رووداو لە هەواڵەکانی شەوی رابردوویدا باسی لە ئاهەنگی بچکە شێرێکی یەک ساڵانە کرد لەلایەن خاوەنەکەی و هاوڕێکانییەوە لە دهۆک، بەڵام ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی تری ئەو ئاهەنگە بڵاوکرایەوە کە سووکایەتی و گاڵەت بە شێرەکە دەکرێت.

شەوی رابردوو لە هەواڵی سەرەکی کەناڵی رووداو کاتژمێر ٨ دا رپۆرتێک لەسەر یادی لەدایکبوونی شێر لە دهۆک بڵاوکرایەوە، کە خاوەنی شێرەکەو هاوڕێکانی بە کۆمەڵێک لوتفەوە لەبەرچاوی کامێرای رۆژنامەوانان ئەو یادەیان کردەوەو ئاهەنگیان دەگێڕاو، شێرکەش زۆر بەهێمنانەو ئارام لەنێویاندا دانیشتبوو.

ئەمڕۆ بە پێچەوانەی ئەو هەواڵەی "رووداو" بڵاویکردەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکەی تر بڵاوکراوەتەوە کە پێدەچێت دوای ئەوەی میدیاکاران هۆڵی ئاهەنگەکەیان جێهشتبێت، خاوەن شێرەکەو کۆمەڵێک گەنجی هاوڕێی گاڵتە بە شێرەکە دەکەن و قاپێکی پڕ لە شیرمەنی بەتوندی دەسوون بەسەری شێرەکەداو ئەویش هەڵدێت و چەند هەگاوێک لە خاوەنەکەی و هاورێکانی دووردەکەوێتەوە.

چالاکان و پارێزەرانی ژینگە و ئاژەڵی کێوی لەسەر ئەو دیمەنە هاتنە دەنگ و ڕایانگەیاند، پێویستە ئەو سوکایەتی پێکردنە ڕابگیرێت و بەرپرسانی ژینگە و لایەنە پەیوەندارەکان لە گەشەپێدانی ژینگەی کێوی لە کوردستان هەوڵی ئازادکردنی ئەو شێرە بدەن بە یاسا یان بە پارە ، بۆ ئەوەی کەس جارێکی تر جورئەتی ئەوە نەکات گیانەوەران و ئاژەڵەکان ئازار بدات یان سوکایەتییان پێ بکات.

ئەو ڕووداوە کاردانەوەی جیاجیای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و هاوڵاتیان داوایانکردووە سنورێک بۆ ئەو کەسانە دابنرێت، کە نابێت ئاژەڵەکان بەو شێوەیە ئازار بدرێن یان سوکایەتییان پێبکرێت.






PM:10:06:03/06/2019