بەیانی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژن بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە کەلار چوار کەس برینداربون کە دوانیان منداڵن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەگەڕەکی کەلاری کۆن بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بون
بریندارەکان دوو منداڵ لەڕەگەزی نێر و ئافرەتێک و پیاوێکن، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس و توێتا هیلۆکس ڕویداوە و هۆکاری ڕوداوەکەش بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.