كادیرێكی مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی پێوەدانی مار گیانی لەدەستدا.
مەكتەبی دارایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی پێوەدانی مار هاوكارمان "هەرێم عەبدولڕەحمان" كارمەند لە مەكتەبەكەمان بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
باس لەوەشکراوە، ناوبراو سێ رۆژ بەر لە ئێستا لە گوندی خەلەكانی سەر بە قەزای دوكان مار پێیەوە داوە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە لە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5-6-2019 باری تەندرووستی تێكچوو و گیانی لەدەستدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرێم عەبدولڕەحمان، خێزاندارە و خاوەنی كوڕو كچێَكە و دانیشتووی ناحیەی خەلەكانی سەربە قەزای دوكانی پارێزگای سلێمانی یە.