کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر  لە نزیک وێستگەی هەولێری غازی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

 لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە تیایدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئاماژەی بەوەکردووە"لە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە نزیک وێستگەی هەولێری غازی لە ناوچەی پیرداود ئاگر کەوتەوە.

ئەوەشهاتووە، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئەو ئاگرەوە سەرچاوەی غازی سروشتی لە وێستگەکە بڕا، بەمەبەستی روبەروبەنەوەی مەترسی.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ماوەیەکی کاتی و هەتا بارودۆخەکە کۆنترۆڵ دەکرێت پێدانە کارەبا کەم دەبێتەوە.



PM:08:03:06/06/2019