پاش كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی پیرداود له وێستگه‌ی هه‌ولێری غازی ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرایه‌وه‌و بارودۆخی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێم هاوبه‌شانی ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له به‌رگری شارستانی توانیان كۆنترۆڵی ئه‌و ئاگره بكه‌ن كه سه‌عات 3ی پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنج شه‌ممه له‌پوش و پاوانی ده‌وروبه‌ری وێستگه‌ی هه‌ولێری غازی له‌ناوچه‌ی پیرداود كهوتبووهوهو به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌و وێستگه‌یه راگیرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان دووباره ده‌ستی به‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرده‌وه‌و بارودۆخی كاره‌با ئاسایبووه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با سوپاسی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و كارمه‌ندانی كۆمپانیای داناغاز وێستگه‌كه ده‌كات كه ئاماده‌كارییه‌كی باشیان كرد‌و رێگایان له‌ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌و زیانه‌كانی كردوو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا توانیان ته‌واویی تۆرباینه‌كانی وێستگه‌كه بهگهڕبخهنهوهو ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.