سلێمانی...رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریکرا

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ ١٢٨ هەزار تەن دەبێت.

محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی لەبارەی کاتی وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا لە بەغداوە ڕێنماییان پێ نەگەیشتووە، بەڵام پێشبینی دەکەن لە هەفتەی داهاتوەوە دەستبکەن بە وەرگرتنی بەرهەمەکان وتیشی "بەپێی ڕێنماییەکانی بەغدا بەرهەمی جوتیاران وەردەگرن و هەر تەنێک گەنمی پلە یەک بە ٥٦٠ هەزار دینار و پلە دوو بە ٤٨٠ هەزار و پلە سێ بە ٤٦٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگرن".

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی وتیشی، سایلۆکانی پارێزگای سلێمانی توانای عەمبارکردنی ٢٠٠ هەزار تەن گەنمیان هەیە و، جوتیاران بەپێی نزیکییان لە سایلۆکانەوە دەتوانن بەرهەمەکانیان ببەن بۆ ئەو سایلۆیەی کە لێوەی نزیکن.




PM:07:03:08/06/2019