زانکۆی چەرموو بەمەرج خوێندکاران وەردەگرێت

زانکۆی چەرموو ئاگاداری خوێندکاران دەکاتەوە، بڕیاریداوە هەر خوێندکارێک لە زانکۆکەیان وەربگیرێت دەبێت نەمامێک بچێنێت.

زانکۆی چەرموو ئاگادارییەکی بڵاوکردەوەو وێنویوکی دەست (سپی) کەوتووە ، تیایدا هاتووە "لە بەرواری (١ی حوزەیرانی ٢٠١٩وە) هەر خوێندکارێک داوای بڕوانامەی دەرچوون بکات، یان لە زانکۆ وەربگیرێت، پێویستە دوو دار یان نەمام لە زانکۆی چەرمووی پایتەختی شەهید و ئەنفالکراوان بچێنێت".

ئەو بڕیارەی زانکۆی چەرموو لەکاتێکدایە، ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی پاش دەرچوونیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەردەگیرێن، دوای دەرچوونیشیان بەشێکیان داوای بڕوانامەکانیان دەکەن.

هاوکات لە ماوەی ڕابردوودا زانکۆی چەرموو بریارێکی دیکەشی دەرکرد بۆ وەرگرتنی خوێندکاران ئەو بڕیارەش ئەوە بوو ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆی چەرموو وەردەگیرێن بۆ قۆناغی یەک دەبێت لە خولی یەکەم دەرچووبووبێتن.


 



PM:07:18:09/06/2019