نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان، كە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا و لە دەرەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت سوێندی یاسایی خوارد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2019، پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ساز كرد و نێچیرڤان بارزانی، دووەمین سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و بووە سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان.
دەقی سوێند خواردنەكە:
"سوێند بێ بە خوای مەزن، پارێزگاری لە مافەكان و دەستكەوتەكان و یەكڕیزی و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەم و ئەرك و فرمانەكانم بە دروستی و دڵسۆزی ئەنجام بدەم".