ڤالا فەرید: سبەی كاندیدی سەرۆكی حكومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەدوای سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بە كراوەیی بۆ سبەینێ سێشەممە هەڵگیرا و سبەی كاندیدی سەرۆكی حكومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت.

ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە بینای پەرلەمانی كوردستان درێژە بە دانیشتنەكە دەدەن، بە پێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش دەبێت سبەی  مەسرور بارزانی  كاندید بۆ سەرۆكی  حكومەتی هەرێم ڕابسپێردێت بۆ پێكهنێنانی كابینەكەی.

ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی كوردستان بۆ سوێندخواردنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر  كۆبووەوە و تیایدا  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی  هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمان و بە ئامادەی دەیان كەسایەتی سیاسی دەرەوە و ناوخۆ وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد.





PM:02:20:10/06/2019