پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەبارەی بلاوبونەوەی وێنەیەکی دەدات کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بلاوکراوەتەوەو لە شتەوە سەیری مۆبایلی بەرپرسێکی باڵادەکات.
لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بە شێوەیەکی بەربڵاو هاوبەشی پێکراوە، کە تیادا ناوبراو له میانه‌ى رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵا لە پشتی دەرباز کۆسرەت وەزیری ئاودان کردنەوە دانیشتووەو سەیری مۆبایلی ئەو وەزیرەدەکات کە سەرقالە بە مۆبایلەکەیەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2019 نووسینگەی پارێزگاری هەولێر سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنەکەی پارێزگارى هه‌ولێر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژەی بەوەکردووە''به‌داخه‌وه لێكدانه‌وه‌ى نه‌رێنى و دوور له راستى بۆ كراوه".
لە روونکردەوەکەدا هاتووە "زۆرجار وێنه ده‌ربڕى راستییه‌كان نابێت، چونكه گوزارشت لە گرته‌ى چرکەیەک ده‌كات و راستییه‌كان وه‌كو خۆى پیشان نادات، كه ره‌نگه چرکەی چاونوقاندنێكى ئاسایى وه‌كو خه‌وتن نمایشبكات یان جوڵه‌ى چاو له له چرکەیەکدا نمایشێكى نادروست پیشانبدات كه وانه‌بووه".
لەبارەی پەیوەندی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و دەرباز کۆسرەت رەسول، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون هاتووە "لە په‌یوه‌ندى نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و كاك نه‌وزاد هادى په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه و زوربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدین و له په‌یوه‌ندیدان، هه‌ربۆیه‌ش له‌و رێوڕه‌سمه چه‌ندینجار قسه‌یان له‌گەڵ یەکدی و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى سندى كردووه و سه‌رنجیان لاى یەکدی بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى له گوێگرتن و ئاگابوونیان له رێوڕه‌سمه‌كه و بڕگه‌گانى داببرێن".
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشدا ئەوەشخراوەتەڕوو "په‌یوه‌ندى ئه‌و دوو بەڕێزه زۆر برایانه و قوڵ و له‌وه‌گه‌وره‌تره كه هیچ تۆمه‌ت و پلار و قسه‌ى نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت".