پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی حوزەیران شاخەوانێك كە لەگەڵ گروپێكی شاخەوانیدا چووبوونە چیای هەڵگورد، كەوتەخوارەوەو برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گروپێکی شاخەوانی نزیکەی 150 کەس دەبوون بەمەبەستی شاخەوانی روویان لە چیای هەڵگورد کرد، بەڵام لەکاتی شاخەوانیدا یەکێکیان کەوتە خوارەوەو سەری بەر بەردێک کەوت و بەسەختی بریندار بوو.
هاوکات تیمی فریاکەوتنی فڕۆکەوانی دەستەی فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستان بە هەلیکۆپتەر بریندارەکەیان رزگارکرد و، گەیێندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان شاخەوانە بریندارەکە ناوی (عومەر)ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە.