له هەردوو ناوچه‌ى جۆله‌مێرگى باكورى كوردستان و بارزانى باشورى كوردستان، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان پەکەکە و سوپاى توركیادا روویدا.
ماڵپه‌ڕى رۆژنیوزى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هەپەگە" باڵی سەربازی پەکەکە، له ته‌په خودێى ناوچه‌ی بارزانی باشوری كوردستان و جۆله‌مێرگ له باكوری كوردستان دژی هێزه‌كانی سوپای توركیا چالاكییان ئه‌نجام داوه.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردۆتەوە ئاشكرا بووه كه له‌و چالاكییانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی سوپای توركیا كوژراون و برینداربوون، به‌ڵام ئاماره‌كه هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه.