بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت سبەی كاتژمێر 9:30 رونكردنەوە لەسەر تاقیكردنەوە گشتیەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی دەدەین و لە نزیكترین كاتیشدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رادەگەیەنین.
لە نوسراێكدا كەوێنەیەكی دەست "سپی" كەوتوە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە " ئاگاداری سەرجەم قوتابیان دەكەینەوە سبەی شەو كاتژمێر 9:30 لێژنەی باڵای ئەزموونەكان كەبەرپرسن لەتەواوی بابەتەكانی تاقیكردنەوەكان هەڵسەنگاندی خۆیان دەكەن لە تەواوی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ئامادەی و پیشەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی"
لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە "بەشەونخونی لیژنەی بالای تاقیكردنەوەكان و كۆنترۆلەكان لە نزیكترین كاتدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رادەگەیەنین".
ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەر پرسیارەكانی تاقیكردنەوەگشتەیەكانی ئەمساڵ چەندین رەخنە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كراو وەزارەتیش ئەو رەخنانە ڕەت دەكاتەوە.