بارزانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ باوکی دلین ئەنجام دەدات

 بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڵێن بە باوکی دلین دەدات کە بکوژی کچە تەمەن 10 ساڵانەکەی بە سزایی یاسایی خۆی بگات.

وەلید ئەحمەد ئافایی باوکی دلین بە میدیاکانی نزیک پارتی ڕایانگەیاند" بارزانی پەیوەندیی بە منەوە کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردم بۆ لەدەستدانی کچە ١٠ ساڵییەکەم و دەستخۆشی لە بنەماڵەکەمان کرد کە سەرەڕای ئەو ئازارە گەورەیە پێمان لە یاسا نەناوە لەبەرمبەر ئەوە سوپاسی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەمان کرد".

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەڵێنی داوە کە مافی دلین ون نەبێت و نەفەوتێت و تاوانبار بگەیەندرێتە سزای دادپەروەرانەی خۆی.

 بارزانی ڕاشیگەیاندووە " خەڵکی بادینان جارێکی دیکەی دووپاتیان کردەوە کە خەڵکێکی شەڕەفمەندن و لە یاسا لانادەن ، بادینان ژمارەیەکی زۆر شەهیدی داوە و ئێمە بۆ ئەو تاوانە بێدەنگ بێدەنگ نابین و هەر کەسێ تاوانێکی لەم چەشنە بکات دەبێتە بگاتە سزای خۆی".

دلین وەلید (تەمەن 10 ساڵ) دووەم ڕۆژی جەژن لە دهۆک بێسەروشوێنبوو و سێ رۆژ دواتر ته‌رمه‌كه‌ی لە نزیک یاریگای شاره‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ و دواتریش هاوڕێیه‌كی باوكی وه‌ك تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ دیاریكرا كه‌ پێشتر له‌ موسڵ ژیاوه.





PM:11:19:15/06/2019