بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان دەستی لەکار کێشایەوە

 ئەكبەر مەحمود، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بە هۆی کەمی ئاو لەوەرزی هاویندا دەستی لەکارکێشایەوە.

ناسیح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەهۆی قەیرانی دارایی لە چەند ساڵی رابردوو نەتوانراوە پڕۆژەی نوێی فلتەری ئاوی دەربەندیخان بە زووی تەواو بکرێت و بەهۆی کۆنی پڕۆژەکانی ئاوی دەربەندیخان کە لەئاست پڕکردنەوەی داخوازی هاووڵاتیان نەبووە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسی فەرمانگەکە".

 قایمقامی دەربەندیخان وتیشی"بەهۆی دڵسۆزی ئەكبەر مەحمود وەک لێپرسراوی ئاوی دەربەندیخان لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بە هەموو لایەک هەوڵماندا، کە بەردەوام بێت لە ئەرکەکەی، بەڵام دواجار لەسەر داخوازی خۆی داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرا".



PM:12:32:16/06/2019