تەلەفیزیۆنی "سپی" دەست بە پەخشی ئاسایی دەكات

تەلەفیزیۆنی "سپی" دەست بە پەخشی ئاسایی خۆی دەكات و بەڕێوەبەری كەناڵەكەش لەسەر پرۆگرام و بەرنامەكانی ڕوونكردنەوە دەدات.

شوان محەمەد، بەڕێوەبەری كەناڵەكە لە ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر شەش پەخشی ئاسایی دەست پێدەكات و هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئامێری "Echostar” و IQ بینەری كەناڵەكە بن".

بەڕێوەبەری كەناڵەكە ئاماژەی بۆ سیاسەتی كەناڵەكە كرد و ڕایگەیاند "وەك میدیایەكی سەربەخۆ كە لە ڕابردوودا جگە لە سایتی "سپی میدیا" گۆڤاری "سپی"مان هەبووە و زیاتر سیاسی و گشتگیر بووە، چەند ساڵێكە گۆڤارەكەمان لە بڵاوكردنەوە وەستاوە، سایتەكەمان كە یەكێكە لە پڕ خوێنەرترین سایتەكان تا ئێستا بەردەوامە، كەناڵەكەمان زۆر جیاوازتر دەبێت و كەناڵێكی كلتوری دەبێت".

شوان محەمەد جەختیشی كردەوە كەناڵەكە كەناڵی هەموو هاوڵاتیان و هونەرمەندان و سروشت دۆستان و هەموو خەمخۆرێكی ئەم وڵاتە دەبێت و داوا دەكات بە ماڵی خۆیانی بزانن.

ئەوەشی وت "كەناڵەكە شەش كاتژمێر پەخشی بەرنامەكانی دەكات لە كاتژمێر شەشی ئیِوارە بۆ 12ی شەو و نیوەڕۆی ڕۆژی دواتر بەرنامەكان دووبارە دەكرێتەوە".

بەرنامەكانیش بریتین لە "گفتوگۆی سپی" كە بەرنامەیەكی دیالۆگە لەسەر بابەتی گەرمی هەفتە، "فۆكەس" ڕێپۆرتاژە لەسەر ووردەكاریەكانی ژیانی ڕۆژانەی كۆمەڵگا، كلتور كە بەرنامەیەكی تیشك دەخاتە سەر بابەتە كلتوریەكان، ڕووماڵكردنی بابەتە كلتوری و ڕۆژنبیریەكانی كۆمەڵگا، هاوكات پەخشكردنی دراما جیاوازەكان

كلیك بكە و كەناڵی سپی ببینە






PM:04:16:18/06/2019