ژفەرماندەی گشتی هەپەگە، موراد قەرەیلآن راگەیاند" ئەگەر حكومەتی باشوری كوردستان ئەوەندە بێدەنگ و ترسنۆكانە ڕەفتار بكات، دەوڵەتی تورك خۆی دەگەیەنێتە هەولێر".
موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان، دەربارەی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك لە باشوری كوردستان و وەستانەوەی گەریلا دژبە داگیركاری، بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) رایگەیاندووە" بێدەنگی و هەڵوێستێكی ترسنۆكانە كە ڕەخنەیەكیش ناگرێت، تەسلیمبوونە، ئەگەر بەردەوام بن لەم ڕێبازە، سبەینێ توركیا خۆی دەگەیەنێتە هەولێر، ئەگەر دەسەڵاتی ئێستای باشوری كوردستان قورسایی خۆی پیشان بدات دەتوانێت زۆر شت ئاستەنگ بكات. بۆمبارانی گوند و دەوروبەری شارەكان دەكرێت، خەڵكەكەمان ژیان لەدەست دەدەن. لە باشوری كوردستان كارێكی گەورەی هەواڵگری دەكرێت".
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند" جموجمۆڵی دەزگای هەواڵگریی تورك (میت) لە باشوری كوردستان تەنیا لە دژی پەكەكە نییە و وتی، «ئێستا میت گوێ لە كاربەدەستانی باشوری كوردستان دەگرێت، گوێ لە تەلەفۆنەكانیان دەگرن و چاودێرییان دەكەن، ئێمە ئەمە بە دروست نابینین، دەوڵەتی تورك هێزێكی مێتینگەر و داپڵۆسێنەرە، هەموومان بینیمان كە لە عەفرین و جزیر چی كرد، خراپترین شتیش ئەوەیە هاوكاری دەوڵەتی تورك دەكرێت، جار جار زانیاریی هەواڵگری پێ دەدرێت، ئەمە دۆخێكی زۆر ترسناكە، هەڵەیەكی زۆر گەورەیە بۆ بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان، پێویستە بەپەلە كۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت، ئەگەر كۆتایی بەم هەڵسوكەوتە نەرێنییانە نەهێنرێت و لە چارەسەركردنی كێشەكاندا گفتوگۆ بە بنەما نەگیرێت، لەوانەیە دۆخێكی زۆر مەترسیدار بێتە ئاراوە. بەدڵنیاییە دەبێ كۆتایی بەوە بێنین".
ئەو دەڵێت "بۆ لایەنەكانی باشووری كوردستان؛ پێویستە سیاسەتێكی نەتەوەیی هەبێت، بۆ ڕێگرتن لە ئامانجەكانی دەوڵەتی تورك لە باشوری كوردستان، بەدڵنیاییەوە پێویستە سیاسەتێكی نەتەوەیی هەبێت. لەم قۆناغە مێژووییەدا پێویستترین شت بۆ ئێمە سیاسەتێكی نەتەوەیی هاوبەشە، ئێمە دەڵێین؛ ئەوەندە باشوری كوردستان لە پارچەكانی دیكە دامەبڕن، هەڵوێستێكی وەها زیان بە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان دەگەیەنێت. مامەڵەیەكی لەم شێوەیە زیان بە دەستكەوتەكانی هەموو گەلەكەمان دەگەیەنێت".
ئامانجی دەوڵەتی تورك ئەوەیە لەنێو كوردان شەڕ هەڵگیرسێنێت. بەم سیاسەتە دەیەوێت كوردان دابەش بكات. مەكەونە ئەو تەڵەیە. ئێمە شكست بەم پیلانانەی دوژمن دێنین. بە پشتیوانیی دیموكراتیی نەتەوەیی ڕەفتار دەكەین."
ئێمە وەك هێزە سیاسییەكانی گەلی كورد پێویستە ببینین؛ بەپێچەوانەی لێدوانەكانی دەوڵەتی تورك و دوژمنەكانی دیكە، ئێمە تەنیا جڤاتێكی عەشیرەتەكان نین بەڵكو ئێمە نەتەوەیەكین - گەلین. هێزی ئەوەمان هەیە كێشە ناوخۆییەكانی خۆمان بە گفتوگۆ و ڕێبازی دیموكراتی چارەسەر بكەین.