مامۆستایان بەقیست ئۆتۆمبێلیان پێدەدرێت

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان مەرج و رێنماییەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان، بڵاودەکاتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەقیست ئۆتۆمبێلیان پێدەدرێت.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەم نزیکانە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە مامۆستایان رادەگەیەنن و تەنها چەند هەنگاوێکی بچووک ماوون و دەڵێت "ئۆتۆمبێلەکان تۆیۆتان و لە پێنج جۆر پێک دێن، کە بەشێوەی قیست دەدرێنە مامۆستایان".

لەبارەی مەرجەکان و رێنماییەکان، عەتا ئەحمەد رایگەیاند، دەبێت ئەم پێنج خاڵەی خوارەوە رەچاو بکرێن:

- ئەوان دەڵێن بەقیستی 36 مانگ ئێمه داوای 40 مانگمان کردووە.

- داوامان کردووە رێژەی زیادە %6 بێت و بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بێت.

- جۆری ئۆتۆمبیلەکان پێنج جۆری تۆیۆتا دەبێت.

- قیستی مانگانە لەگەڵ پێدانی موچەدا دەبێت.

- لەجیاتی رەهنی خانوو و مووڵک، مامۆستا تەنها کەفیلێکی مووچەخۆری پێویستە.



PM:05:50:21/06/2019