پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ هەینی لە سەیرانگای قەرەداغ گەنجێک خنکا و لێکۆڵینەوەش له‌روداوه‌كه به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشکرای کردووە، دوێنێ 2019/6/21، گه‌نجێك له‌حه‌وزێكی ئاودا له‌سه‌یرانگای قۆپی قه‌ره‌داغ خنكاو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه ته‌رمی گه‌نجه‌كه دەرهێندراوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، گه‌نجه‌كه ناوی (هـ، م)و ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن رویان له‌و ناوچه‌یه كردووه، دواتر كه‌وتۆته حه‌وزێكی ئاوه‌وه‌و خنكاوه.
ئاماژەبەوەشکراوە، دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه ته‌رمی گه‌نجه‌كه ده‌رهێنرایه‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری پشكنین‌و توێكاریی.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەرو، هه‌روه‌ها په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌روداوه‌كه به‌رده‌وامه.