هەولێر: بڕی پێدانی کارەبا زیاد کراوە

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕایگەیاند، پێویستی بە 1800 مێگاوات كارەبا هەیە بۆ ئەوەی كارەباكەی ببێت بە 24 کاتژمێرکە بەهۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، دۆخی كارەبای هەرێم لە باشیدایە و لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3500 مێگاوات بەرز بووەتەوە.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕاگەیاند "بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا لە نێوان 3100 بۆ 3500 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەمجۆرەش دەتوانین نزیكەی 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین".

وتیشی" کە خواست لە سەر كارەبا و دابینكردنی غازی سرووشتی و دەستپێوەگرتنی كارەبا لە لایەن هاونیشتیمانیانەوە، سێ هۆكاری سەرەكین بۆ گۆڕانكاری لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبادا".

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر بە میدیکانی نزیک پارتی ڕاگەیاندووە، شاری هەولێر بە گشتی پێویستی بە 1800 مێگاوات كارەبا هەیە بۆ ئەوەی كارەباكەی ببێت بە 24 کاتژمێر، بەڵام لە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ئێستادا تەنها 1100 مێگاوات بۆ شاری هەولێر دەنێردرێت، چونكە ئەو كارەبایەی كە بەرهەم دێت، لە رێگای تۆڕێكەوە بە یەكسانی بەسەر هەموو شارەكانی كوردستاندا دابەش دەكرێت.



AM:12:14:23/06/2019