پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ڕێژه‌ی ده‌رچوون به‌رزه له به‌شی زانستی و بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێزەکەی زیادی کردووە
به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9 و 12 پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌مساڵ رایگەیاند" رێژەی دەرچوون له خولی یه‌كه‌م، 48%ـه و روونیشی كرده‌وه پار 28% و پێراریش 25% بووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌رچووان".
له‌سه‌ر ئاستی وانه‌كانیش، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند، رێژه‌ی ده‌رچوون به‌رزه له به‌شی زانستی، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
زینده‌زانی 76.5%
كوردی 90.22%
بیركاری 59%
عه‌ره‌بی 90.58%
كیمیا 85%
ئینگلیزی 59%
فیزیا 69%
وەزیری پەروەردەی هەرێم داواشی لەدایكان و باوكان و كەسوكاری خوێندكاران كرد، کە فشار نەخەنە سەر رۆڵەكانیان، چونكە ئایندەیان پەیوەست نیە بەو نمرانەی بەدەستیانهێناوە، چونكە دنیاش بەو نمرەی خوێندكارەكانیان بەدەستیانهێناوە كۆتایی نایەت.