ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٦ حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومان ناوچەی برادۆستیان لەهەرێمی کوردستان کردو، لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک شەهید بوو، هاوڵاتیەکی تریش بریندار بوو.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ناوچەی ئامێدی و دهۆک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ئەنجامی بۆردومانی ئەم ئێوارەیەی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیەک دەکرێتە ئامانجی فڕۆکەکان و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهیدبوو، هاوڵاتیەکی دیش بریندار بووە ئەو دوو هاولآتیەش بران.
ماوەی سێ هەفتەیە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی هەمەلایەنەیان کردۆتە سەر ناوچەی برادۆست و خواکورک بە پانی ٥٠ کم و قولآیی ٣٥ کم.