وەزارەتی کارەبای هەرێم: بەهاوسەنگی کارەبا دابەشکراوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم مانگە کارەبا بەشێوەیەک هاوسەنگ بەسەر ناوچەکان و پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە" ماوەیەکە لە رێگەی هەندێک کەناڵی راگەیاندن و کەسانی نابەرپرسەوە دەنگۆی خراپی دابەشکردنی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان بڵاودەبێتەوە، هەربۆیە وەزارەتی کارەبا بەپێویستی دەزانێت نادروستی ئەم هەواڵانە رەتبکاتەوەو راستیەکان بەداتا و ژمارە بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبکاتەوە، بەتایبەتی کە وەزارەتی کارەبا بەشێوەیەکی پیشەییانەو بەوپەڕی دادپەروەرییەوە توانیوێتی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان دابەش بکات."

روونکردنەوەیەک لەوەزارەتی کارەباوە سەبارەت بەدابەشکردنی بەشە کارەبای پارێزگاکان

ماوەیەکە لە رێگەی هەندێک کەناڵی راگەیاندن و کەسانی نابەرپرسەوە دەنگۆی خراپی دابەشکردنی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان بڵاودەبێتەوە، هەربۆیە وەزارەتی کارەبا بەپێویستی دەزانێت نادروستی ئەم هەواڵانە رەتبکاتەوەو راستیەکان بەداتا و ژمارە بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبکاتەوە، بەتایبەتی کە وەزارەتی کارەبا بەشێوەیەکی پیشەییانەو بەوپەڕی دادپەروەرییەوە توانیوێتی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان دابەش بکات.

دیاریکردنی هەموو ئەم رێژەو داتایانەش لە رێگەی دیراسەت و پێشنیاری تیمێکی راوێژکاریی و شارەزا بووە لەوەزارەتی کارەبا بە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکانی کوردستان، هەموو ئەم کارانەش بەداتاو ژمارە لەبەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم سەلمێندراوە، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەمشێوەیەی خوارەوە کارەبا بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابەشکراوە: 

• پارێزگای هەولێر 1129 مێگاوات لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا 1800 مێگاوات بووە.

•پارێزگای سلێمانی 753 مێگاوات و گەرمیان 138 و چەمچەماڵ 50 مێگاوات و کارگەکانی سلێمانی 200 مێگاوات کارەبا، واتە کۆی گشتی ئەو کارەبایەی دراوە بە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە ( 1141) مێگاوات، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا 1200 مێگاوات بووەو لەگەرمیان 160 مێگاوات بووە.

•پارێزگای دهۆک 559 مێگاوات، خواست لەسەر کارەبا 900 مێگاوات بووە.

سەرکەوتوویی ئەم بەرنامەیەش لەکاتی جێبەجێکردن و وەرگرتنی داتاو ژمارەکان دەردەکەوێت بەوەی لەم مانگەدا بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم بەمشێوەیەی خوارەوە کارەبای نیشتمانی دراوە بەهاوڵاتیان:

1-پارێزگای سلێمانی بەتێکڕا 19.46 کاتژمێر ( گەرمیان 21 کاتژمێر). 
2-پارێزگای هەولێر بەتێکڕا 18 کاتژمێر. 
3- پارێزگای دهۆک 14 کاتژمێر.




PM:10:39:29/06/2019