شارەوانی شۆفێری ئۆتۆمبیلەکانی کۆنکرێت ئاگاداردەکاتەوە

شاره‌وانی‌ قه‌زای‌ كه‌لارڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە له‌ فڕێدانی‌ پاشماوه‌كانیان له‌ شوێنی نه‌گونجاو دەشڵێت: لەهەر شوێنێكی نەگونجاودا پاشماوەكەیان فڕێ بدەن تووشی سزای یاسایی دەبنەوە.

لەنوسراوێكدا  شارەوانی كەلار رایگەیاندووە" ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و خاوەن كارگەكانی كۆنكرێتی ئامادەكراو دەكەینەوە، لەپێناو پاراستنی ژینگەی شاردا، هەر شۆفێرێكی میكسەرو ئۆتۆمبێلی كۆنكرێت هەڵگر لەهەر شوێنێكی نەگونجاودا پاشماوەكەیان فڕێ بدەن تووشی سزای یاسایی دەبنەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێ بژاردنی بڕی 250.000 دیناری عیراقی سزا دەدرێت لەكاتی دووبارە كردنەوەشیدا پێ بژاردنەكە دوو هێندە دەبێت.



PM:08:55:01/07/2019