قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕێکی زۆر لەهەنگوین کە شیاوی خواردن نیە و هی وڵاتی ئێرانە لەناودەبرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاند" له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پێشانگایەی كە وڵاتی ئێران له ماجدی مۆڵ كردویه‌تیه‌وه، بڕی (540) كیلۆ هه‌نگوینی گوماناوی هه‌یه و به‌هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە هه‌نگوینه‌كه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه دوو جۆره، جۆرێكیان به‌شانه‌وه هاورده كراوه، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كرنی هه‌نگوین به شانه‌كه‌یه‌وه رێگه پێنه‌دراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی مێرووی زیانبه‌خشی لێده‌كرێت، جۆره‌كه‌ی تری هه‌نگوینه‌كه له ته‌نەكه‌دایه و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئەنجامی پشکنینەکە ده‌ریخستووه كه هەنگوینەكە شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه بۆیه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو جۆره هه‌نگوینه‌كه له‌ناوده‌برێن.