دەست بە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكرێت

ڕوپێوی تۆڕی دابەشكردنی كارەبا بەمەبەستی دانانی پێوەری زیرەك لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد و كارەبای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، "لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بەمزوانە دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە دەستكرا بەڕوپێوكردنی تۆڕی دابەشكردنی كارەبای سنوری ناحیەی بەكرەجۆ بەمەبەستی بەستنی پێوەری زیرەك "بەرپرسانی كارەباو نوێنەری كۆمپانیای (میدیا تیك) لەسنوری بەكرەجۆ ئامادەبون و دەستكراوە بەڕوپێوییەكە".

كارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، "ئەم ڕوپێوكردنە بۆ ئامادەكاری تەكنیكیە بۆ دانان و بەستنی پێوەر لەسەر ستونەكانی كارەباو بڕیاریشە بەمنزیكانە دەستبكرێت بەبەستنی پێوەرەكان لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە".




PM:02:21:02/07/2019