بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، فەیسبوک و ئینساگرام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەکارکەوتن.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی بڵاویكردەوە "ئەو پێگانە دووچاری كێشەیەكی تەكنیكی لەناكاو بوون، ئەمەش وایكرد لە ژمارەیەك وڵاتانی جیهاندا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لەكاربكەون".
باسی لەوەشکردووە، گرفتەكە لە شانشینی یەكگرتوو، باكوری ئەوروپا، رۆژهەڵاتی ئەمریكا و چەند بەشیێكی ئەمریكای باشووریش دروست بووە.
لەهەرێمی کوردستانیش هەست بەقورسی داگرتنی وێنە و کێشەی خاوبونەوەی چالاکی فەیسبوک کراوە و تا ئێستا ئەو کۆمپانیایە هیچ رونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.