رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی، ڕوویدا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی روویداو به‌هۆیه‌وه پیاوێك كه سه‌رۆكی خێزانه‌كه بووه گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌ی هه‌مان خێزان برینداربوون.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی توشی رووداوه‌كه بووه، له جۆری یارس بووه و له‌ناو برینداره‌كاندا دایكی منداڵه‌كان و چوار منداڵ هه‌یه و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی.