پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار 35 دۆنم پوش و پاوان سوتانی 35 دۆنم پوش و پاوان لەسنوری گوندەکانی جافەران و شاخی سۆڵە سوتان.
لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە "بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفراوان لە شاخی سۆڵەو گوندی جافەران کەوتوەتەوە بە هۆیەوە 35 دۆنم پوش و پاوان و 18داری سروشتی و باخی هاووڵاتیەک سووتا".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سێوسێنان گەیشتنە شوینی روداوەکە، توانیان بەهاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەرەداغ و هاوڵاتیانی سنورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.