کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە گەنجێکی كۆڵبەر لە سنوری شاری سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا.

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 7-7- 2019، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنوری كانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەریكی لاویان كوشتووە.

لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە: تا ئێستا ناسنامەی كۆڵبەرە لاوەكە ڕوون نییەو تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.



PM:07:22:07/07/2019