بەڕێوەبەرایەتی نشینگه‌ی سلێمانی ڕایگەیاند، هۆشداری دەدات بەو رێكخراو و كۆمپانیایانه‌ی كه كرێكاری بیانییان هه‌یه فۆڕمی تایبەت بە زانیاری لەسەر كرێكار و كۆمپانیاكانیان ئامادە بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگه‌ی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند" سه‌رجه‌م رێكخراو و كۆمپانیاكانی سنوری پاریزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه ئاگادار ده‌كه‌ین كه فه‌رمانبه‌ر و كرێكاری بیانیان هه‌یه به زووترین كات فۆڕمی (28) یان (34) ئاماده‌بكه‌ن و ڕاده‌ستی هۆبه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جۆری بكه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به پێچه‌وانه‌وه كاریان بۆ ناكرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، فۆرمی 28 پەیوەستە بە زانیاری تایبه‌ت به پێداویستی كۆمپانیایاكان بە كه‌سی بیانی بۆ ڕاپه‌راندنی كاری خۆیان" و قۆرمی 34یش پەیوەستە بە زانیاری تایبه‌ت به پێداویستی رێكخراوه‌كانی كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان جگه له رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كه‌سی بیانی بۆ ڕاپه‌راندنی كاری رێكخراوه‌یی خۆیان.
ئاماژە بەوەشکراوە،ڕێكخراو‌و كۆمپانیاكان كه باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌شاره‌كانی هه‌ولێر یان دهۆكه، بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاند كە پێویسته له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای دهۆك یان هه‌ولێر بهێنن و به پێچه‌وانه‌وه كاریان بۆ ناكرێت.