دژی بۆردومان و تۆپبارانەکان کەمپەین ڕادەگەیەنرا

چوار ڕێکخراوی ژینگەیی لە شاری هەولێر کەمپەینێکیان دژ بە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێم لەلایەن تورکیا و ئێران راگەیاند.

ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە هەریەکە لە'ڕێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاریی ژینگە، ڕێكخراوی ئاف یا كوردستانی، ڕێكخراوی ژینگە پارێزی ئاژڵان و گروپی ژینگە پارێزیكوردستان'، کەمپەینێکیان لەژێر ناونیشانی"نا بۆ تۆپبانكردنی ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان"ڕایگەیاندووە.

بە وتەی ڕێکخەرانی کەمپەینەکە سەرەتا كەمپینەكە تەنها لەڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەبێت و هاوڵاتیان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە ژینگەییەکان پشتیوانی لێ دەکەن، دواتر لە بەرنامەیاندایە سەردانی هەردوو كونسوڵخانەی توركیا و ئێران بكەن، بۆ ئەوەی داوایان لێبكەن "هێرشەکانیان ڕابگرن، پاشانسەردانی ئەو پارت و لایەنانە دەكەین كەتوركیا و ئێرانکردوونیان بە بیانوو بۆ هێرشەکان، تاوەكو ڕێگا چارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی زیان بە خەڵكی ناوچەكە و ژینگەی ناوچەكە نەكەوێت".

لەرۆژانی رابردوو بەهۆی بۆردومانی ناوچە سنورییەکان لەلایەن ئێرانەوە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ گیانی لە دەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆر بەر ژێنگەی ناوچەکە کەوتووە.



PM:02:56:13/07/2019