مانگ گیران لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان روودەدات

دامەزراوە فەلەكییەكان پێشبینی دەکەن، شەوی سێ‌ شەممە دیاردەی مانگ گیران لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات.

ماڵپەڕی (گقس العربی) ئەو مانگ گیرانەی کە شەوی سێ شەممە روودەدات لە وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی و بەشێكی ئاسیا و ئەفریقا و بەشێكی ئەمریكای باكور و باشوور و زەریای هێمن و ئەتڵەسی و هندی دەبینرێت و لە زیاتر لە 5 كاتژمێر دەخایەنێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاشکرای دەکات کە ئەو مانگیرانە لە 09:44 خولەك دەستپێدەكات و تا 03:17 خولەكی بەرەبەیان دەخایەنێت.

هەروەها ماڵپەڕێكی بواری كەشناسی و فەلەكی بڵاویانكردۆتەوە، شەوی سێ‌ شەممە لەسەر چوار شەممەی ئەم هەفتەیە 16 لەسەر 17-7-2019 لە كاتژمێر 09:55 خولەكی شەو دیاردەی مانگ گیرانی كەرتی (نیمچە مانگ گیران) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات.




PM:10:54:14/07/2019