لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە نمرەی قوتابیەكی پۆلی 12 ی ئامادەیی لە 28ەوە دەبێتە 92 و بووەتە یەكێك لە 10 یەكەمەكەی هەرێمی كوردستان.
بەپێی نوسراوەكەی لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، عەلی خەسرۆ، قوتابی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەشی زانستیی سنوری پەروەردەی خەبات كاتێك نمرەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی بۆ گەڕاوەتەوە تەنها 28ی لە وانەی فیزیا ھێناوە، دوای ئەوەی قوتابیەكە تانەی لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكە داوە و لیژنەی باڵای ئەزمونەكان وردبینی بۆ وەڵامەكانی كراوە نمرەكەی لە 28 ەوە بۆ 92 بەرزبوەتەوە، بەوەش بوەتە یەكێك لە 10 یەكەمەكە لە ئاستی هەرێمی كوردستان.