ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر لە بارەی رووداوی تەقەكردن لە كارمەندان و بەرپرسانی قەنسوڵخانەی تورکیا له هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ئەمڕۆ لە رێستورانتێكی شاری هەوڵێر رووداوێكی تەقە كردن روویدا كە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا و هاووڵاتیەك و برینداربوونی یەكێكی دیكەش.

 ئێمە لە كاتێكدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەكەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانییەكان دەردەبڕین . لەهەمانكاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتكاران دڵنیا دەكەینەوە كە رێگە نادەین دۆخی ئارام وئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدرێت . لێكۆلینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن . 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر



PM:03:59:17/07/2019