لەبارەی فۆرمی وانەبێژی ئاگاداریەك ئاڕاستەی دەرچوان دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاگادار دەكاتەوە ئەوانەی ئارەزووی وانەبێژییان هەیە سەردانی دیوانی بەرێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم.

دەقی ئاگادارییەكە: 

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلارەوە
بابەت / دابەشكردنی فۆرمی وانەبێژ

ئاگاداری دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەین دابەشكردنی فۆرمی وانەبێژ بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱۹ ـ ۲۰۲۰ لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ۲۲ ـ ۷ ـ ۲۰۱۹ دەبێت بەپێی ئەو خاڵ بەندیانەی كە هاتووە.

شوێن ـ دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار 

كۆتا ڕۆژ بۆ گەڕانەوەی فۆرم ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۷ ـ ٨ ـ ۲۰۱۹ دەبێت.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار




PM:02:39:18/07/2019