ماڵپەڕێکی ئەمەریکی زانیاری گرنگ لەسەر ئەو بەرپرسە تورکە بڵاودەکاتەوە لەهەولێر کوژرا

‌وێنە..کاتی ناشتنی بەرپرسە تورکەکە
ماڵپەڕی بەناوبانگی ئەمەریکی ئەلمۆنێتەر زانیاری گرنگ لەسەر ئەو بەرپرسەی تورکیا بڵاودەکاتەوە کە رۆژی چوارشەممە لە ریستورانتێکدا کوژرا.

بەگوێرەی ئەلمۆنیتەر ئەو کەسە کوژراوە کە ناوی (عوسمان کۆسە)یە، دیپلۆماتکارنییە و ناویشی لە لیستی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نییەو، بەڵکو ئەندامێکی باڵای دەستگای هەواڵگری میتەو، پێشتر بەرپرسی دێسکی ئێران بووە لە دەستگای مخابەراتی (میت)و، لەم کاتەشدا نێردراوە بۆ هەرێم بە کاری تایبەت بۆ ماوەی شەش مانگ و

هاوکارەکانی لە رێستورانتەکە لەگەڵی بوون و پەیوەندیان بە کونسلگەری تورکیاوە نییە.

ئەلمۆنیتەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دوو کەسی تر لە رووداوەکە کۆژراون بە ناوەکانی نەریمان عوسمان و بەشدار رەمەزان".

هەروەها هاتووە "هیچ کەناڵێکی رەسمی کۆمێنت لەسەررووداوی کوشتنی ئەوکەسە نادات، تەنها ئەردۆغان لەڕێی قسەکەرەکەیەوە، ئیبراهیم کالین، ئیدانەی کوشتنەکەی کردووە. کەیسەکەیان زۆر لەلا هەستیارە و زانیاری لەبارەوە نادەن".

ئەلمۆنیتەر ئاشکرای دەکات تورکیا پلەی شەهیدیان بە عوسمان کۆسە بەخشی، دەبێ پلەی فەڕمی بەرز بێت، هەر یەک لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەزگای میت بەشداری ناشتنیان کردووە".

بە گوێرەی کەنالی زانیاری سایتی ئەلمۆنیتەر "کۆشتنی کۆسە پێناچێ بە هۆکاری سیاسی بێت، چونکە مەحاڵە لە جێگەیەکی ئەوها کەسانێکی نەناس بە دەمانچەی بێدەنگ لەو جێگەیە ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدرێت لە پێش چەندین کامیرای سکیوریتی".

هەروها دەڵێت " تورکیا هەر زوور کاری لەم جۆرە دەخاتە ئەستۆی PKK بەڵام ئەمجارە پەنجەی تاوانبارکردنی بۆ ڕانەکێشاوە'.
هەر بە گوێرەی سایتەکە (میت) تۆڕێکی فراوانی هەواڵگری لە کوردستان دورستکردووە.

رۆژی ١٧ ی تەموز لە هەولێر تەقە لەنێو ریستورانتێکدا کرا، لە ئەنجامدا گەورە بەرپرسی تورک بەناوی عوسمان کۆسە و، دوو هاوڵاتی کورد کوژران.
  




PM:10:46:19/07/2019