كۆنترۆڵی جۆری دەرمان ئاشکرایدەکات، لە رێگای كۆیە بۆ هەولێر و لە بازگەی دێگەڵە دەست بەسەر بارێك دەرمان وپڕۆتینی نایاساییدا دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەك شەممە لەڕێگەی كۆیە بۆ هەولێر، بارێكی دەرمان و پڕۆتینی نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوە".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بارهەڵگرێكی ئاسایی ئەو دەرمان و پڕۆتینەی بە نایاسایی و بەبێ ڕێگەپێدانی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەرەو هەولێر هەڵگرتبوو، بەڵام پێش داخڵبوونی بۆ هەولێر لە بازگەی دێگەڵە دەستی بەسەردا گیرا.