ئەم خوێندکارانە لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی بۆ کوڕ و کچی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەدات.

ئەحمەد مام ڕەسوڵ بەڕێوبەری کاروباری زیندانیە سیاسیەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراونی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی نزیک یەکێتی ڕاگەیاند" لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 17 ملیار دینار دراوە وەک کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانی سیاسی، کە لە زانکۆی ئەهلیدا دەخوێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەبونی پارەی پێویستەوە نەمانتوانیوە کرێی ئەو خوێندکارانە خەرجبکرێت، بەڵام لە ئێستادا نزیکەی 5900 خوێندکار لە وەرگرتنی ئەو بڕەپارەیە سودمەند دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرکات پارەکە خرایە سەر ژمارە حسابی وەزارەت، ئەو بڕە پارەیە بۆ سەرجەم ئەو خوێندکارانە خەرجدەکرێت بە گوێرەی پشکی خۆیان.




PM:10:32:24/07/2019