سلێمانی: بەکارهێنانی بڵندگۆ لەلایەن فرۆشیارانەوە، قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر (بڵندگۆ)دا گرتووە،  سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ ژماره‌ و جۆری ئۆتۆمبیله‌كان‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

سۆران عبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە دوای جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی بڵنگۆ لە لایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ئەو ئامێرانە دەستی پێكردووە، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت".

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 27-7-2019 لە چەند شوێن و گەڕەكێكی سلێمانی لیژنەكانیان دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەكی زۆر بڵندگۆدا، كە بەكارهێنانی بۆتەهۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و لەبەر ئەو هۆكارە لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەردەوام دەبن لە دەستبەسەراگرتنی.

 





PM:04:08:27/07/2019