ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆتایی هات و وتەبێژی ئەو حزبەش وادەی بەیتنی كۆنگرە ئاشکرادەکات.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاشكراكرد و رایگەیاند: كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە بارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان، تێیدا بڕیاری پێویست لەبارەی بارودۆخی كەركوك درا.

لەبارەی وادەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیش، لەتیف شێخ عومەر ئاشكرایكرد، هەوڵدەدەین پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەستین،  وتیشی: بەستنی كۆنگرە بۆ داڕشتنەوەو نوێبوونەوەوی پەیڕەوو پرۆگرامی یەكێتی دەبێت.



PM:07:17:29/07/2019