ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئاب لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان ههردوو گوندی كهنهسوره و كانی گۆمه لە سنوری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دوو ماتۆرسکیلدا و لەئەنجامدا ماتۆڕسوارەکانیان گیانیان لەدەستدا کە دوو کەسی گەنج بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەووە" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە1ی ئاب، لەسەر رێگەی نێوان ههردوو گوندی كهنهسوره و كانی گۆمه، بەهۆی نەبوونی رووناکی سەرشەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما، خۆی کێشاوە بە دوو ماتۆڕسکیلدا".
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە " لەئەنجامدا هەردوو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان گیانیان لەدەستدا".