یاسین مەحمود بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی راگەیاند: لەلایەن حكومەتی عیراقەوە گفتوگۆ كراوە لەسەر چاپكردنی فۆرمی نوێی خۆراك بۆ ساڵی (2020-2021).
وتیشی: پێویستە لەكاتی چاپكردندا فۆرمەكەدا نوێنەری پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك سەردانی بەغدا بكەن، بۆئەوەی هاوشێوەی ساڵانی رابردوو تووشی كێشە نەبینەوە.
بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی راشیگەیاند: ساڵانە لەمانگی (8 بۆ 9) فۆرمی نوێی خۆراك چاپكراوە، بەڵام دوای سێ بۆ چوار مانگ بەدەستمان گەیشتووە، ساڵی رابردووش فۆرمی خۆراك چاپنەكراو ئێستاش لەسەر هەمان فۆرمی (2017-2018) كاردەكەین.